بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو ئەندامەی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کە خەڵکی سەقزە لە قۆناغی یەکەم نەیتوانی 87 کیلۆگرام بەرز بکاتەوە، لە قۆناغی دووهەم و سێهەم توانی بە سەرکەوتنەوە 87 و 92 کیلۆ تۆمار بکات.
لە دوو تەکانیشدا، مەتین محەمەدی سەرەتا 110 کیلۆگرامی بەرز کردەوە و لە قۆناغی دووهەم و سێهەمدا نەیتوانی 114 و 118 کیلۆ تۆمار بکات.
لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی دەستەی 55 کیلۆگرام پاڵەوانێتی تازەلاوازی جیهان، نوێنەری تایلەند، تورکیا و عەرەبستانی سعوودی پلەی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هێنا و مەتین محەمەدی لە پلەی حەوتەم وەستا.
Your Comment